بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی هەواڵیNBC ئەمریکا هەڵوێستەکانی خۆی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و پێوەندی نێودەوڵەتی قسەی کرد.
جەخت لەسەر نەدانی ئیزنی پشکنین و چاوەدێری لە ناوەندە ئەتۆمییەکان دوای کارا کردنەوەی سناپباک
پزشکیان بە ئاماژە بە هێنانە ئارای پرسی چاوەدێریەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وتی: ئەگەر بڕیارە کە ئێران بە هەبوونی چەکی ئەتۆمی تاوانبار بکرێت، ئیزن نادەین سەردانی ناوەندە ئەتۆمیەکانمان بکەن.
ڕەخنە لە بێدەنگی ڕاگرتنی ڕێکخراوە نێودوەڵەتییەکان هەمبەر هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان
سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی دایە سەر هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان و وتی: ئیسرائیل مافی نییە هێرش بکاتە سەر ناوەندە ئەتۆمییەکان کە لە ژێر چاوەدێری ئاژانسن ، بەڵام بە پێچەوانەی مافی نێودەوڵەتی هەوڵیان دا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانیش هەمبەر ئەو هەوڵە بێدەنگیان ڕاگرت و هەر ئەوەش بەشێک لە زۆربێژیەکانی ڕۆژاوایە و بووە هۆی هاندانی ئیسرائیل کە هێرش بکاتە سەر ئێران و هەر خۆیانیش لەم دۆخەدا ئێران گەمارۆ دەدەن.
پزشکیان لە بەشێکی دیکە لە لێدوانەکەیدا لەسەر مافی ئێران بۆ هەبوونی وزەی ئەتۆمی ئاشتیخوازانە لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان جەختی کرد و وتی: ئێمە نە بەدوای سەڕین و نە لە شەڕیش دەترسێین.
هەروەها زیادی کرد: دوژمن نەخوازراو بووەتە هۆی یەکگرتوویی لە ئێران و وڵاتانی ئیسلامیشدا. ئەوان ژنان و منداڵان دەکوژن و پاگەندەی مافی مرۆڤ دەکەن.
هەرکەسێک کە هێرش بکاتە سەرمان لەگەڵ وەڵامێکی ڕووخێنەر ڕووبەڕوو دەبێتەوە
سەرۆک کۆمار جەختی کرد: ئێران هیچکات دەسپێکەر شەڕ نەبووە ، بەڵام هەر کەسێک کە هێرش بکاتە سەرمان وەڵامێکی ڕووخێنەری دەدەینەوە. بەدڵنیاییەوە ڕۆژبەڕۆژ هەوڵی تۆکمە کردنەوە و بەهێز کردنەوەی خۆمان دەدەین تا کەسێک نەوێرێت بە ئاسانی هێرش بکاتە سەرمان.
هەڵسوکەوتی ئیسرائیل ڕقی قووڵی لە دڵی گەلان دروست کردووە
سەرۆک کۆمار وتیشی: بە پێی کام مافی دادوەری لە جیهاندا، مرۆڤەکان لەبەر ئەوەی کە لەوانەی ەلە داهاتوودا تاوانێک ئەنجام بدات و هێشتا دیا نییە کە ئاوەهای کردووە، بوردمان دەکەن؟ بەڵام هیچکەس لە جیهاندا نیسبەت بە ئاوەها کەسێک کە ئەو جەنایەتە لە ئێران و غەززە کرا، هەڵوێستێک نیشان نادات و ئەوە کارەساتە، نەک هەر لە وڵاتی ئێمە بەڵکوو لە ناوچەکە و تەنانەت ئەمڕۆ لە جیهاندا کارەساتە و نیسبەت بە ئەو هەڵسوکەوتەی کە ئیسرائیل ئەنجامی دەدات، ڕق و قینێکی زۆری لە دڵەکاندا کۆ کردووەتەوە.
هەوڵەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا، یەکگرتوویی ناوخۆیی ئێمەی زیاد کردووەتەوە
پزشکیان وتی: ئێمە دەمانەوێت کەگەل جیهان پێوەندییەکی تەندروستمان هەبێت بەڵام ئاوەها نییە ئەگەر کەسێک یارمەتیمان نەدات خۆمان بەدەستەوە بدەین. ئێمە دەتوانین لەگەڵ خەڵکی خۆمان و بە ئەو یەکگرتوویی و پتەویەوە کە هەیە، لە بەرانبەر هەر جۆرە هێرشێک بوەستین. ئەو هەوڵانەی کە ئیسرائیل و ئەمریکا لە دژی ئێمە ئەنجامی دەدەن، بۆ خۆی یەکگرتوویی ناوخۆیی ئێمەی زیاد کردووەتەوە.
هەروەها درێژەی دا: ئەگەر ئێمە لەگەڵ خەڵکەکەمان بە دادپەروەریەوە هەڵسوکەوت بکەین، لە کۆتاییدا دوژمنان ئەبێ لە ئاسمان و زەویەوە بێن و ئەدو کاتە لەگەڵ خەڵکێک کەە یەکگرتوون، ناتوانن شەڕ بکەن.
ئەمریکا هەموو جیهان نییە و هەموو خەڵکی جیهانیش ئەوانە نین کە دۆستی ئەمریکان
ناوبراو وتی: ئەمریکا لە راستیدا خەریکە پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکات و هەموو هەوڵی ئەوەیە کە خەڵکی ئێمە لە برسیەتی و بێ دەرمان و بێ خۆراکیدا بهێڵێتەوە بەڵام ئێمە ڕێگا دەدۆزینەوە و کێشەی خۆمان جارەسەر دەکەین؛ ئەمریکا هەموو جیهان نییە و هەموو خەڵکی جیهانیش ئەوانە نین کە دۆستی ئەمریکان.
کاتێک کە بڕیارە ئێمە ئێمە ئەوەی کە ئەوان دەیانەوێت قبووڵی بکەین، چی دیکە گفتوگۆ واتایەکی نییە
سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە بێ بەڵێنییەکانی ئەمریکا وتی: بڕیار بوو کە وەزیری دەرەوەی ئێمە لەگەڵ ئەمریکییەکان دابنیشێت و دانوستان بکات، بەڵام پێش ئەوەی کە بگەینە ئەم قۆناغە ئەمریکا وتی ئێوە ئەبێ ئەو مەرجانەی کە ئێمە دامانناوە قبووڵی بکەن ئەوسا گفتوگۆ دەکەین، کەواتە ئەگەر بڕیارە ئێمە ئەوەی کە ئەوان لە پێشەوە دەیڵێن قبووڵی بکەین، چی دیکە گفتوگۆ ناکرێت و بۆیە گفتوگۆیەکیش پێک نایەت.
هەروەها وتی: ئێمە ئامادەەی گفتوگۆین بەڵام ئاساییە کە نامانەوێت بڕۆینە ژێر باری زۆرەوە و ئەوەی کە بە پێچەوانەی مافی مرۆڤە لە چوارچێوەی نێودەوڵەتیدا قبووڵی بکەین بەڵام بەداخەوە ئەمریکییەکان نایانەوێت کە ئێمە ئەو ڕێگا بڕۆین.
ئەبێ بە چ زمانێک ڕایبگەیێنین کە ئێمە بەدوای چێ کردنی چەکی ئەتۆمی نین
سەرۆک کۆماری ئێرنا وتیشی: بەڕاستی دیار نییە کە ئەبێ لە جیهاندا بە چ زمانێت بیڵێین کە نامانەوێت چەکی ئەتۆی چێ بکەین بەڵام وەهمەکانی زەینی ئەوان هانیان دەدات کە بە جیهان بڵێن کە ئێمە بەدوای چەکی ئەتۆمین، ئەوە بەتواوەتی هەڵەیە. ئێمە ئامادەین هەر جۆرە پشکنین و چاوەدێری و تاقی کردنەوەیەکین لە ئەو بارەوە.
Your Comment